مۆدریج گرێبهستێكى خهیاڵى ڕهتكردۆتهوه
وێستگە سپۆرت-
لۆکا مۆدریچ هاوینى ڕابردوو گرێبەستێكی ئەهلی سعودیبه موچهیهكى خهیاڵى رەتکردووەتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد، هاوینی رابردوو یانەی ئەهلی سعودی هاتووەتە سەر هێڵ و ئۆفەرێکی پێشکەش بە لۆکا مۆدریچی کڕواتی کردووە بە موچەی ساڵانەی 80 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئهستێرهكهى ریاڵ مەدرید مانەوەی لە یانەی شاهانە پێ باشتر بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆدریچ پێشنیارەکەی سعودیەی رەتکردە و ئەوکات بڕیاریدابوو گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیەکەش درێژە پێ بدات، تا بە تەواوی بڕیار لەبارەی چارەنووسیەوە دەدات.
مارکا له كۆتایشدا دهڵێت ئەگەر ئەستێرە کڕواتییەکە لە هاوینی ئەمساڵدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت ئەوا سێ بژاردەی لەبەردەستە، ئەوانیش چوون بۆ خولی ئەمریکی یاخود سعودی، هەروەها گەڕانەوە بۆ دینامۆ زاگرێب کە لەوێوە دەستی بە یاریکردن کردووە.
AM:09:45:07/04/2024
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه