‌ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەکى ڕیاڵ مەدرید ڕێکەوتووە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى لەگەڵ دانى سیبیایۆس ڕێکەوتووە 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵدەدات پێگەی هێڵی ناوەڕاست بەهێزتر بکات، ئامانجیشیەتی گرێبەست لەگەڵ دانی سیبالۆس، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ساڵی ڕابردوو لەگەڵ باوکی سیبایۆس کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن پەیوەندی بە تیپەکەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید نوێکردەوە.

لەگەڵ ئەوەی سیبایۆس هەلێکی باشی بۆ بەشداریکردن لەبەردەستدا نییە، بەهۆی بوونی چەندین بژاردە لە هێڵی ناوەڕاست، پێدەچێت ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆتە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێککەوتنێکی پێشوو لەنێوان سیبایۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیە، بەپێی کەسانی نزیک لە یاریزانەکە، بەڵام قسەی کۆتایی دەدرێت بە ئیدارەی ڕیال مەدرید، بەو پێیەی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانەى شاهانە درێژەى هەیە 


AM:10:24:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌