مان سیتى دهیهوێت پاداشتى یاریزانێكى بكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی هەوڵدەدات پاداشتی ڕۆدری ئەستێرەکەی بداتەوە بە گرێبەستێکی نوێ کە مووچەی زیاتر لەخۆدەگرێت.
ڕۆدری لە وەرزی ڕابردوودا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبوو لە دەستکەوتەکانی سیتی، دیارترینیان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا کە بڵاوکراوەتەوە، یانەی مانچستەر سیتی بەنیازە گرێبەستێکی درێژخایەن بۆ ڕۆدری پێشکەش بکات.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئینگلیزییەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە گرێبەستە نوێیەکە لانیکەم تا ساڵی ٢٠٣٠ درێژ دەبێتەوە.
ئۆفەرەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی مووچەی هەفتانە لە 180 هەزار پاوهند بۆ 300 هەزار پاوهند و بەم شێوەیەش دەبێتە یەکێک لە زۆرترین مووچە لە تیپەکەدا.
ڕۆدری تەمەنی 27 ساڵ گرێبەستی ئێستای لەگەڵ سیتی لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت.
AM:09:36:07/04/2024
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه