‌پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكى ترى یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى له‌گه‌ڵ فابیان ڕۆیزى ئیسپانى و ئه‌ستێره‌ى هێڵى ناوه‌ندى ناپۆلى گه‌یشته‌ ڕێكه‌وتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا نوسیویەتی: پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواو لەگەڵ فابیان رویز، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ناپۆلی، سەبارەت بە مەرجە کەسییەکانی گرێبەستەکەی.

فابریزیۆ ده‌شڵێت:  ئێستا سانت جێرمان وردەکاری کۆتایی گرێبەستەکە لەگەڵ ناپۆلی یەکلا دەکاتەوە و دواتر گرێبەستەکان واژۆ دەکات.

گرێبەستەکەی رویز لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و یاریزانە ئیسپانییەکە هەموو پێشنیارەکانی نوێکردنەوەی لەگەڵ یانه‌كه‌ى رەتکردووەتەوە.


PM:05:17:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری