ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان دێری میلانۆی ئه‌ی سی میلان برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌میلان 2-1 له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی ئیتاڵیا وله دێربی میلانۆ ئینته‌رمیلان میوانداری ئه‌ی سی میلانی كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودی ئینته‌رمیلان كۆتاییهات.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی میلان ئیبراهیموڤیج له خوله‌كی 31 تۆماری كرد و له‌خوله‌كی 58 به كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه ، دوو گۆڵه‌كه‌ی ئینته‌رمیلانیش لوكاكۆ وكریستیان ئه‌ریكسن له خوله‌كه‌كانی 71 و97 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه ئینته‌رمیلان گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه و میلانیش ماڵئاوای كرد .
AM:12:59:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه