‌ڤیدیۆ.. میلان یەكەم سەركەوتنی لە خولی ئەوروپی تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی میلان یەكەمین سەركەوتنی لە خولی ئەوروپی تۆماركرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی سەڵتیكی سكۆتلەندی بردەوە .

لە یارییەكانی یەكەم جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپی و لە كۆمەڵەی هەشەم  یانەی میلان بووە میوانی سەڵتیك ، یارییەكە بە سێ بە گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی میلان كۆتاییهات .

گۆڵەكانی میلان كراونیچ و ئیبراهیم دیاز و پیتەرهاوجی لە خولەكەكانی 14 و42 و90 تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی سەڵتیكیش محەمەد یونسی تۆماری كرد .

بەو بردنەوەیە میلان یەكەمین سێ خاڵی بەدەستهێنا


AM:11:20:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری