به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌گه‌ر زۆره یاری كلاسیكۆ نێوان ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه دوابخرێت و یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش سێ پێشنیار ده‌كات .
بڕیار بوو رۆژی 26ـی ئەم مانگە یەکەم کلاسیکۆ له خولی ئیسپانی و لەیاریگەی کامپ نوئهنجام بدرێت، بەڵام لەو رۆژەدا خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی كه‌ته‌لۆنییه‌كان له شاری به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دادگای ئیسپانیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ 9 له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمه‌كه بۆ ماوه‌ی 9 تاوه‌كو 13 ساڵ ده‌ركردووه، كه ده‌ستیان هه‌بووه له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه له ساڵی 2017 ئەنجامدەدرێت.
بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە ئەگەری زۆر هەیە یارییەکە دوابخرێت،به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سێ بەرواری بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە دیارییکردووە، ئەوانیش 27ـی ئه‌م مانگه و، 4-12-2019، یان 18-12-2019.
لای خۆشییه‌وه رادیۆی کەتەلۆنیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بیانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سوورن لەسەر ئەنجامدانی یارییەکە لە رۆژی خۆیدا چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی ریال مەدریدیش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە ئاشکرابکات.
AM:11:55:17/10/2019