‌فەرمی.. لیڤەرپوڵ ڕۆشتنی یاریزانێكی لە كۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوول لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا،  ڕۆیشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ڕاگەیاند.

لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕۆیشتنی جۆیل ماتیپی ڕاگەیاند، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی دێت دوای ئەوەی ٨ وەرزی لەگەڵ یانەکەی بەسەربردووە.

ماتیپ لە یانەی شاڵکەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ گرێبەستەکەی ڕاگەیەندرا.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە 201 یاری لەگەڵ لیڤەرپوول ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 نازناویشی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگی ئینگلتەرا.


AM:11:57:17/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌