‌ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد لە مان سیتی بردەوە و بووە پاڵەوانی جام

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر یونایتد 2-1 لە یانەی مانچستەر ستی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و لە یاریگای وێمبیڵی یانەی مان یونایتد رووبەرووی مان سیتی بوەوە ، یارییەكە 2-1 لە سودی مان یونایتد كۆتاییهات .

دوو گۆڵەكەی مان یونایتد گارناچۆ و  ماینۆ لە خولەكەكانی 30 و 39 تۆماریان كرد و گۆڵەكەی مان سیتیش دۆكۆ لە خولەكی 87 تۆماری كرد.

بەو شێوەیە مان یونایتد بۆ جاری 13 یەم لەمێژوویدا بووە پاڵەوان مان سیتیش شكستی هێنا لە بردنەوەی نازناوەكە بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا


PM:06:58:25/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌