ڤیدیۆ.. لیڤەرکوزن بووە پاڵەوانى جامى ئەڵمانیا
وێستگە سپۆرت-
یانەى بایەرلیڤەرکوزن بووە پاڵەوانى جامى ئەڵمانیا پاش ئەوەى بە گۆڵێکى چاکا لە کایزەرسڵاوتنى بردەوە.
لە یاری کۆتایی جامى ئەڵمانیا ناسراو بە پوکاڵ لیڤەرکوزن ڕووبەڕووی کایزەرسڵاوتن بوەوە ، یارییەکە 1-0 لە سودى تیپەکەى ئەلۆنسۆ کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى لیڤەرکوزن شاکا لە خولەکى 17 تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە بایەرلیڤەرکوزن بۆ جارى دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوان
PM:11:05:25/05/2024
ئهم بابهته 1648
جار خوێنراوهتهوه