‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان لە لیۆنى بردەوە و بووە پاڵەوانى جامى فەڕەنسا

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس سانجێرمان 2-1 لە یانەى لیۆنى بردەوە و بووە پاڵەوانى جامى فەڕەنسا.

لە یاری کۆتایی جامى فەڕەنسا یانەى پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی لیۆن بوەوە ، یارییەکە 2-1 لە سودى پاریس کۆتاییهات. دوو گۆڵەکەى پاریس  عوسمان دێمبیلى و ڕۆیز لە خولەکەکانى 22 و34 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى لیۆنیش  ئۆبراین لە خولەى 55 تۆمارى کرد .

بەو شێوەیە یانە پاریسییەکە بۆ جارى 15 یەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوان


PM:11:55:25/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌