ئەمریکا هۆکاری سزانەدانی محەمەد بن سەلمان ئاشکرادەکات

‌محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە

وێستگەنیوز-

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لەراپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە تۆمەتبارکراوە بەکوشتنی جەمال خاشقجی رۆژنامەنوسی وڵاتەکەی، بەڵام ئیدارەکانی ئەمریکا هەموو کاتێک خۆیان بەدوورگرتوە لەوەی سزا بەسەر سەرکردەی ئەو حکومەتانە بسەپێنن، کەپەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵ وڵاتەکەیاندا هەیە.

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی بە CNNی راگەیاندوە، بەدرێژایی مێژوو ئیدارەکانی ئەمریکا بڕیاری سزادانی سەرکردەی حکومەتەکانیان نەداوە، کەپەیوەندیی دیبلۆماسیان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و تەنانە ئەگەر پەیوەندی دیپلۆماسیشیان نەبوبێت، بۆیە باوەڕیانوایە رێگەی دیکەی کاریگەر هەیە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، هەروەها چەندین رێککەوتن و بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەیی و دیبلۆماسییان لەگەڵ ریازدا هەیە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جەختیکردەوە لەوەی بەرامبەر "تاوان"ی کوشتنی جەمال خاشقجی، رێکار و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە بکاتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا راگەیەنراوێک لەبارەی سعودیە  و دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقجی بڵاودەکاتەوە.


PM:11:58:01/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 6892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو