ژمارەی تۆماركراوانی ئەمساڵی شێرپەنجە لەنەخۆشخانەی هیوا ئاشكرابوو
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەتووشبوانی شێرپەنجە رایدەگەیەنێت ئەمساڵ زیاتر لە 3 هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە لەنەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی شێرپەنجە لەسلێمانی تۆماركراون.
د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هەزار و 259 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە لەنەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی شێرپەنجە تۆماركراون، لەگەڵ هەزار و 552 ئەو نەخۆشانەی ناشێرپەنجەیین و پێویستیان بەنەخۆشخانەیە، هەروەها لەسەرەتای كردنەوەی نەخۆشخانەی هیواوە تائێستا 29 هەزار و 693 نەخۆشی شێرپەنجە تۆماركراون.
ناوبراو روونیكردەوە، بەپێی پێشبینی ئەوان ساڵانە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە زیاد كەمەن، بۆیە دەبێت چەندێك كار لەسەر چارەسەر دەكەن، ئەوەندەش كار لەسەر خۆپارێزی بكەن.
PM:06:51:23/11/2020
ئهم بابهته 3684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت