هاوڵاتییه‌ك له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خنكا
وێستگه‌نیوز-
قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌ك له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خنكا و تیمه‌كانیش به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا هاوڵاتییه‌ك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌دوای ڕوداوهكهشهوه تیمی مه‌له‌وانی دوكان و پۆلیس چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تیمی مه‌له‌وانی به‌دوای دۆرینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن".
لای خۆیه‌وه رائید ئارام عه‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی رایگه‌یاند كه "نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به رووخسارێكی داپۆشراوه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌له‌مێكدا چووه‌ته دوورگه‌یه‌كی دوكان و داوای له بهلهمهوانهكه كردووه دوای كاتژمێرێك بگه‌ڕێته‌وه بۆلای، به‌ڵام كاتێك بهلهمهوانهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سه‌كه له‌وێ نه‌ماوه".
وتیشی: "ئێستا هه‌موو تیمه‌كانیان له‌وێ به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن، نازانن خنكاوه یان چی به‌سه‌رهاتووه".
PM:05:22:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت