جیهان.. ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ 45 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ژمارەی‌ تووشبووان بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ (COVID-19) لەسەرانسەری‌ جیهان 44 ملیۆن و 774 هەزاری‌ تێپەڕاند.


بەگوێرەی‌ دوایین زانیارییه‌كانی‌ ماڵپەری‌ "Worldometer"، ژماره‌ی حاڵەتەكانی‌ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ كە لە شاری‌ وهان سەربە هەرێمی‌ هوبی‌ رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و لە سەرانسەری‌ جیهان تەشەنەی كرد، بۆ یەک ملیۆن و 179 هەزار و 232 کەس بەرزبووەتەوە.

هەروەها ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ 44 ملیۆن و 774 هەزار و 935 حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

زۆرترین حاڵەتەکانی‌ تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە نۆ ملیۆن و 120 هەزار و 751 حاڵەتە.

له‌دوای ئەمریكا، هیندستان (هەشت ملیۆن و 40 هەزار و 203)، بەڕازیل (پێنج ملیۆن و 469 هەزار و 755)، رووسیا (یەك ملیۆن و 563 هەزار و 976)، فەڕەنسا (یەك ملیۆن و 235 هەزار و 132)، ئیسپانیا (یەك ملیۆن و 194 هەزار و 681)، ئەرجەنتین (یەك ملیۆن و 130 هەزار و 533)، كۆلۆمبیا (یەك ملیۆن و 41 هەزار و 935)، بەریتانیا (942 هەزار و 275) و مەكسیك (906 هەزار و 863) حاڵەتی تووشبوون دێن.

هەروەها لە سەرانسەری‌ جیهاندا، 32 ملیۆن و 727 هەزار و 721 تووشبووی‌ په‌تاكه‌ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.


PM:02:05:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو