وه‌زیرێكی ئیمارات باس له‌ بوونی پێنج هه‌زار سه‌ربازی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

‌وێنە..گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ده‌گاته‌ پێنج هه‌زار سه‌رباز، دەشڵێت: ماوەی 10 ساڵە ئەو هێزانە لە باکوری عیراق بونیان هەیە.

ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی "ماوه‌ی 10 ساڵه‌ پێنج هه‌زار سه‌ربازی توركیا له‌ باكوری عیراقدا بوونیان هه‌یه‌".

وتیشی له‌گه‌ڵ عیراق كۆك بین یان ناكۆك، به‌غدا له‌ پرسی بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ی، پشتیوانی و هاوكاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌پشته‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگی و بێفرۆكه‌وانه‌كانی سه‌ربه‌ سوپای توركیا چه‌ند مانگێكه‌ ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و سه‌ربازی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بۆردومانه‌كانیشی تائێستا به‌رده‌وامه و رۆژانه‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم بۆردومان ده‌كات‌.

له‌ماوه‌ی رابردووشدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، حكومه‌تی عیراق هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری سه‌ربه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام توركیا گورزی له‌وانیش وه‌شاند و دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی كوردی ناو ئه‌و هێزانه‌ی له‌ بۆردومانێكدا كوشت.


AM:11:46:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو