گیان له ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران 18 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە ئێران له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 156 تووشبووی دیكه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش کۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌و په‌تا جیهانیە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 18 هه‌زار و 132 كه‌س.
سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، دوایین زانیاری سەبارەت بە پەتاکە خستە روو.
سیما سادات لاری رایگەیاند: ''بەداخەوە له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 156 هاووڵاتییمان کە تووشبووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 450 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایە تۆماركراوە کە هەزار و 145 یان لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن''.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماژە بەوە کرد کە تا ئەمڕۆ، 18 هه‌زار و 132 كه‌س به‌هۆی پەتای كۆرۆناوه لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بەرزبووەتەوە بۆ 322 هه‌زار و 567 كه‌س کە ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و 156 تووشبوو ناجێگیره.
سیما سادات لاری، هەروەها باسی لەوە کرد کە تا ئێستا، 279 هه‌زار و 724 تووشبووی پەتاکە چاكبوونه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا لەسەرتاسەری ئێران پشكنین بۆ دوو ملیۆن و 612 هه‌زار و 763 کەس ئه‌نجام دراوه.
PM:03:45:07/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت