سوپای حه‌فته‌ر فڕۆكه‌یه‌كی توركیای خسته خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
له نزیك شاری سرت-ی لیبیا سوپای نیشتمانیی ئه‌و وڵاته فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیی خسته خواره‌وه.
مه‌حمود مه‌رغه‌نی، ئه‌فسه‌ر له هێزی ئاسمانیی سوپای نیشتمانیی لیبیا كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه توركیا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای فایز سه‌راج-ی هاوپه‌یمانییه‌وه جووڵاندوه.
وتیشی فڕۆكه‌ك به‌ره‌و بنكه‌كانی سوپای نیشتمانیی لیبیا جوڵێندراوه و به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانیش ته‌قه‌یان لێكردوه و خستویانه‌ته خواره‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جموجوڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو سوپای نیشتمانی سه‌ربه حه‌فته‌ر و ویفاقی سه‌ربه سه‌راج نیمچه ئارامییه‌ك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، توركیا پشتیوانی له سه‌راج ده‌كات و حه‌فته‌ریش به پشتیوانیی میسر و وڵاتانی دیكه به‌ره‌نگاری بوه‌ته‌وه.
AM:09:31:23/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت