"سه‌رۆك له خه‌و هه‌ستێنن وا خه‌ڵكه‌كه‌ی له برسا مرد"
وێستگه نیوزـ
"سه‌رۆك له خه‌و هه‌ستێنن وا خه‌ڵكه‌كه‌ی له برسا مرد"، ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه بوو كه كه كارمه‌نده‌كه‌ی كۆشكی كۆماریی لوبنان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له خانمێكی دڵ گه‌رمی وڵاته‌كه‌یه‌وه گوێی لێ بوو.
خانمه لوبنانییه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ كۆشكی كۆماریی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كارمه‌ندی كۆشك وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ئه‌ویش داوای لێده‌كات بچێت میشال عه‌ون-ی سه‌رۆك كۆمار خه‌به‌ر بكاته‌وه.
خانمه‌كه به دڵێكی گه‌رم و به هاواره‌وه ده‌ڵێت "وادیاره هه‌موو نوستون، سەرۆکیش هیشتا خەوتووە، بڕۆ خه‌به‌ری بكه‌ره‌وه و پێی بڵێ شه‌كر بوو به 6 هه‌زار لیره، نان به 3 هه‌زاره، ئاوا به‌رگه ناگرین.. ده‌بڕۆ له‌خه‌و هه‌ڵیبسێنه مردین له برسا"، پاشان خانمه‌كه زۆر به توڕه‌یی چه‌ندجارێك ده‌ڵێت "هه‌ڵی سێنه.. هه‌ڵی سێنه مردین".
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه خه‌ڵكی لوبنان رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایی له خراپیی دۆخی وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن، هه‌رچه‌نده كابینه‌ی حكومه‌تیش گۆڕدرا، به‌ڵام دۆخه‌كه خراپپتر بوو و لیره‌ی لوبنانی 70% به‌های خۆی له‌ده‌ستدا و یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 5 هه‌زار و 900 لیره‌یه.
به‌هۆی دۆخی خراپی ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه، زۆرێك له هاوڵاتیان هه‌ژار و بێكار و بێزار كه‌وتوون و ناتوانن قووتی رۆژانه‌یان دابین بكه‌ن، رۆژانه‌ش رووداوی خۆكوشتن له‌و وڵاته له‌به‌ر دۆخی خراپی ژیان، زیاد ده‌كات و خه‌ریكه ده‌بێته دیارده.
PM:06:23:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت