ئهم دوو وێنهیه چییه؟
"داپیرەم تۆڵەی خۆیی کردەوەو بەمجۆرە رێگە لەوچونەدەرەوەم دەگرێت"
وێستگه نیوز-
هەفتەی پێشو کاتێک حکومەتی تورکیا بریاریدا ئەوانەی کەتەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە نابێت لەماڵ بێنە دەرەوە، گەنجێک وێنەی داپیرە گەورەی بەدەست و قاچ بەستراوی بڵاوکردەوەو نوسی:"تەنها مەگەر بەمجۆرە رێگە لەدایە گەورەم بگرم، بۆ ئەوەی لەماڵ نەچێتە دەرەوە".
شەوی 3ى ئازاريش دوای ئەوەی (ئەردۆغان: سەرۆک کۆماری تورکیا) بریاری قەدەغەی هاتوچۆی خستە سەر ئەوانەشی کەتەمەنیان لەخوار ۱۸ ساڵەوەیە، ئەوکات داپیرە گەورەی کورەکەش وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت، تۆڵەی خۆی لەکورەزا ۱۷ ساڵانەکەی کردەوەو دەست و قاچ و دەمی بەست و ئەو وێنەیەی لەگەڵیدا گرت.
کورەکەش وێنەکەی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتی:"داپیرەم تۆڵەی خۆیی کردەوەو بەمجۆرە رێگە لەوچونەدەرەوەم دەگرێت"...
لەئێستادا بەبریاری حکومەتی تورکیا، ئەوانەی تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵ و لەخوار ۱۸ ساڵەوەیە، قەدەغەی هاتوچۆو چونەدەرەوە لەماڵیان خراواتە سەر. ئەو بریارەش نزیکەی ۳٤ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا دەگرێتەوە.
ورکیا: ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتە نزیکەی 24 هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا (23) هەزار کەسی تێپەراندوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ سەرو (500)کەس بەرزبوەتەوە.
رۆژنامهنوسێكه زیاتر لهبواری كێشهكانی توركیا دهنوسێت
AM:08:44:05/04/2020
ئهم بابهته 22748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت