كۆرۆنا له‌ئیسپانیا چووه دۆخێكی نوێوه
وێستگه نیوز-
ئاماری گیان له‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا له‌ووڵاتی ئیسپانیه ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌و به‌پێی ئاژانسه‌كانی ئه‌و ووڵاته ژماره‌كه 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌و له‌ئێستادا 11 هه‌زارو 206 كه‌س گیرۆده‌ی ئه‌و په‌تایه بوون.
تاوه‌كو ئێستا له‌ژماره‌ی تووشبوواندا ئه‌مه‌ریكا زۆرترینه، كه بریتییه له 245 هه‌زار و 88 كه‌س، ئیسپانیاش دوای ئیتاڵیا سێهه‌مینه له‌تووشبوواندا.
بەگشتی لەسەر ئاستی جیهان، تا ئێستا نزیکەی 1,016,399 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و زیاتر لە 53 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ماوه‌ی سێ مانگه په‌تای كۆرۆنا وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌و رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی تووشبووان ڕوو له‌زیاد بوونه. سه‌ره‌تا په‌تاكه له‌شارۆچكه‌ی هۆبی سه‌ر به شاری هوهان بڵاوبۆیه‌وه‌و دواتر رۆژ به‌رۆژ جیهانی ته‌نی.
AM:11:34:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت