وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 11 توشبوی نوێی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند كه زۆربه‌یان به‌ركه‌وتووی توشبوانی پێشون.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌مه، وه‌زاره‌تی ته‌ه‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دوو ئافرەت و سێ منداڵن.
ئاشكراشیكرد كه حەوت له توشبوه‌كان لە پارێزگای سلێمانین و بەرکەوتەی توشبوی پێشون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
له پارێزای هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ منداڵ وه‌ك توشبوی نوێ تۆمار كراون كه بەرکەوتەی توشبوی پێشون و یه‌ك توشبوی نوێش له قەزای دەربەندیخان كه ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه بەرکەوتەی توشبوی پێشووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 201 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
PM:10:52:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4416
جار خوێنراوه‌ته‌وه