یه‌كه‌م توشبوی كۆرۆنا به به‌كارهێنانی پلازمای خوێن چاكبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
پزیشكەکانی ئیتالیا به به‌كارهێنانی پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نه‌خۆشیی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، توشبویه‌كیان چاك كرده‌وه.
ئاژانسی ئاكیی ئیتالیا بڵاویكره‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی پلازمای خوێنی چاكبوه‌كان به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی سانت ماتیۆی فێركاری له ناوچه‌ی باڤیا-ی باشوری میلانۆ له هه‌رێمی لۆمباردیا ئه‌نجامدراوه.
دوو پزیشكی ئیتالیا كه هاوسه‌ری یه‌كترن، له‌وانه بوون كه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تووشی كرۆنا بوون و دوای چاكبونه‌وه‌یان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه پلازمای خوێنی خۆیان به نه‌خۆشخانه‌كه به‌خشیووه.
به‌به‌كارهێنانی پلازمای خوێنی چاكبوه‌كان بۆ توشبوانی نوێی كۆرۆنا، یه‌كه‌م حاڵه‌تی چاكبونه‌وه له لۆمباردیا روویداوه.
له ئیتالیا 13 هه‌زار و 915 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبوانیش 115 هه‌زار و 242 كه‌س.
PM:10:17:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت