یەکەم شازادە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
وێستگە نیوز-
لە وڵاتی ئیسپانیا شازادەیەک لە خێزانی شاهانەی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و بەمەش بووە یەکەم شازادەی جیهان بەو ڤایرۆسە گیان لەدەستبدات.
ماریا تیریزا، خانمە شازادەیە لە خێزانی شاهانەی ئیسپانیا و ئەمڕۆ شەممە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ماریا تیریزا تەمەنی ٨٦ ساڵە و لە خێزانی بۆربۆن-بارما-ی شاهانەی ئیسپانیایە.
PM:08:18:28/03/2020
ئهم بابهته 27308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت