له دوو ر ۆژی داهاتوودا پێشكهوتوترین ئامێری پشكنینی كۆرۆنا دهگاته ههرێمی كورستان
وێستگه نیوزـ
وهزیری تهندروستیی عیراق رایگهیاند كه لهماوهی 48 کاتژمێری داھاتوو ئامێری پێشکەوتوی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەیەنینە فرۆکەخانە و دەروازە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان.
جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق بە کوردستان 24ی راگەیاندوه: لە ماوەی 48 کاتژمێری داھاتوو ئامێری پێشکەوتوی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەیەنینە فرۆکەخانە و دەروازە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان.
وتیشی: لهگهڵ دکتۆر سامان بهرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی كوردستان له پهیوهندی بهردهوام دایه ھەماھەنگی تهوایان ھەیە، ئاشكراشیكرد كه چەندین ئامێریان کڕیووە و لە 48 کاتژمێری داھاتوودا پشکی ھەرێمی کوردستانیش دەنێرینه فرۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان.
بهپێی دوایین ئامارهكان، ژمارەی توشبووەکان به كۆرۆنا له عیراق تا ئێستا 5 حاڵەتە، یەکیکیان گەنجە ئێرانیەکەی شاری نەجەف بوو، 4ی دیكەش لە کەرکوکن.
کەنەدا وەك یەکەم وڵاتی دەستپێشخەر 19 ئامێری پێشکەوتوی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پیشکەشی عیراق کردووە، ئیماراتیش بەڵێنی گەیاندنی ھاوکاری تەندروستی بە عیراق داوە.
لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 33 ولات، کە سەرچاوەکەی وڵاتی چینە، تا ئێستا زیاتر لە 88 ھەزار توشبوی ئهو ڤایرۆسهی ھەیە و سهدانی دیكهش گیانیان لهدهستداوه.
PM:11:27:26/02/2020
ئهم بابهته 3548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت