یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەوروپا تۆمارکرا
وێستگە نیوز-
یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەوروپا تۆمارکرا.
وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند، کەسێکی چینی لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش یەکەم حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسە و لە وڵاتێکی دەرەوەی ئاسیا.
ئانیس بوزین، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا پێشتر و لە ٢٤ ی ١ ی ئەمساڵدا بوونی دوو حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لە وڵآتەکەی ئاشکرا کردبوو، فەڕەنسا یەکەم وڵاتی ئەوروپی بوو کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەوە.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، لە ٢٤ ی مانگی ١ وە تا ئەمڕۆ شەش حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە فەڕەنسا تۆمارکراون.
تا ئێستا 67 هەزار و 088 کەس لە جیهاندا تووشبوون کە زۆربەیان لە چینن، هەزار و 526 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە.
ش . ر
PM:02:30:15/02/2020
ئهم بابهته 2676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت