گه‌وره به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی ئێران كوژرا
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپێكی چه‌كدار، جێگری به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری له باشوری ئێران كوژرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا بڵاویكرده‌وه، روداوه‌كه ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له گوندی موختار-ی سه‌ربه شاری عه‌نبه‌رئاباد له ناوچه‌ی كرمانی باشوری ئێران رویداوه.
ئاشكراشیكردوه كه له‌كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراودا جێگری به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوچه‌كه به‌ناوی حه‌مید ریاحی كوژراوه.
دوای روداوه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شاری عه‌نبه‌ر ئاباد كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ساز كردوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ روداوه‌كه كردوه‌ته‌وه.
PM:10:51:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت