مهزڵوم كۆبانێ: كورد ئامادهی گفتوگۆیه لهگهڵ ئهنقهره
مەزڵوم کۆبانی
وێستگه نیوز ـ
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، کورد ئامادەی گفتوگۆیە ئەگەر ئەنقەرە راستگۆبێت لەگەڵیاندا، دهشڵێت، بارزانی رۆڵی باشی گێڕاوه بۆ نزیككردنهوهی لایهنه سیاسییهكانی رۆژئاوای كوردستان.
مەزڵوم کۆبانی بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە، وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەن کێشەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئەنەکەسە چارەسەر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەسەدە و یەپەگە لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیادا هەبووە و ئامادەن دووبارە گفتوگۆبکەنەوە لەپێناوی ئاشتی ناوچەکە.
وتیشی، "کێشەی کورد لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان یەک کێشەیە و ئەگەر تورکیا لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا خراپ بێت، کاریگەری لەسەر کوردانی سەرجەم پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبێت".
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ نزیككردنهوهی لایهنهسیاسییهكانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی باشی گێڕاوه و دهتوانێت زیاتریشی بكات".
هــ. ر
AM:08:23:24/01/2020
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت