سوپای پاسداران: چوار کەسمان دەستگیر کرد کە ئامادەکارییان بۆ شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان دەکرد
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ١٠ ی ئێران
وێستگە نیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری سوپا چوار کەسی دەستگیر کردووە کە ئامادەکارییان کردووە شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندان دەستپێبکاتەوە.
سوپای پاسداران ئەمڕۆ هەینی ١٣ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩، ئاشکرای کرد، ئەو چوار کەسە لە شاری ئەسفەهانی ئێران دەستگیرکراون و سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان.
سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاری دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسەی راگەیاندووەو دەڵێت، " ئەو چوار کەسە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک کەس لە ماڵێکدا دەستگیرکراون کە سەرقاڵی ئامادەکاری و دروشم نوسین بوون ".
لەلایەکی دیکەوە رەهام حەبیبی، فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی شارەکە رایگەیاندووە، لە دوو چالاکی جیاوازدا هێزەکانیان توانیویانە ٨ کەسی سەرەکی لە رێکخەرانی چالاکیەکانی شاری کازرون و مومسەنی دەستگیر بکەن.
جێی ئاماژەیە لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤمبەری ئەمساڵدا بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە بڕیارێکی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ نزیکەی دوو هێندەی نرخی خۆی.
ش . ر
PM:06:23:13/12/2019
ئهم بابهته 2868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت