دەقی رێكەوتنەكەی روسیا و توركیا

‌ئەردۆغآن و پوتن

وێستگە نیوز-

پاش كۆبونەوەی هەریەك لە (ڤلادیمێر پوتن) سەرۆكی رووسیا و (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆكی توركیا بۆ تاوتوێكردنی رەوشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی بە رووسی و مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی بە توركی خوێندەوە.

دەقی رێكەوتنەكە:

هەردوولا بەڵێندەدەن پارێزگاری لە یەكێتیی سیاسی و یەكپارچەیی خاكی سوریا و ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بكەن.

هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو چەشنەكانی تیرۆر و بەهەدەردانی تەواوی هەوڵە جوداخوازییەكان لە خاكی سوریا كردەوە.

لەم چوارچێوەیەدا قووڵایی 32 كیلۆمەتری ئۆپەراسیۆنی كانیی ئاشتی كە گرێ سپی و سەرێ كانی لەخۆدەگرێ، پارێزگاری لێدەكرێت.

هەردوولا گرنگیی رێككەوتننامەی ئەدەنە پشتڕاستدەكەنەوە. فیدراسیۆنی رووسیا لە هەلومەرجی پێویستدا ئاسانكاری بۆ رێككەوتننامەی ئەدەنە دەكات.

لە 23ی تشرینی یەكەمی 2019 لە كاتژمێر 12:00ـی دوای نیوەڕۆوە پۆلیسی سەربازی رووسیا لەگەڵ پاسەوانانی سنوریی سوریا ئەو سنورەی سوریا - توركیاكە دەكەوێتە دەرەوەی سنوری ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی بەرەو سنوری سوریا دەچنەژوورەوە، بۆ كارئاسانكردنی كشاندنەوەی یەپەگە و چەكەكانی بە مەودای 30 كیلۆمەتر لە سنوری توركیا - سوریاوە. ئەم كارە لە ماوەی 150 كاتژمێردا تەواوبكرێت. لەوكاتەدا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای سنوری هەنووكەیی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتییەوە بە فراوانیی 10 كیلۆمەتر 'جگە لە قامشلۆ' گەڕانی هاوبەشی توركیا - رووسیا دەستیپێدەكرێت. 

تەواوی ئەندامانی یەپەگە بە چەكەكانیانەوە لە منبج و تەلڕەفعەت دەكرێنە دەرەوە.

هەردوولا هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی یەكە تیرۆریستییەكان.

هەوڵی هاوبەش دەستپێدەكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە و پارێزراو. 

میكانیزمێكی هاوبەشی چاودێریكردن و پشتڕاستكرنەوە دادەمەزرێندرێت بۆ چاودێریكردن و جێبەجێكردنی ئەم لێكتێگەیشتنە.

هەردوولا بەردەوامدەبن بۆ كاركردن سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا لە چوارچێوەی میكانیزمی ئاستانا و پشتیوانی كۆمیتەی دەستووری دەكەن.


PM:09:02:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو