ناتۆ بە نهێنی مانۆڕێكی سەربازی جەنگی ئەتۆمی بەڕێوە دەبات


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ رێكخراوی ناتۆ مناوەرەی سەربازی ئامادەكاری بۆ سیناریۆی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات بۆ ئەگەری دەستپێكردنی ئەو جەنگە.

رۆژنامەی "Kronen Zeitung" ئاشكرایكردووە كە كە مانۆڕەكە ئەم هەفتەیە دەستی پێكردووە لە ژێر ناونیشانی Steadfast Noon و تێیدا فڕۆكە بەكار هاتووە بۆ گواستنەوەی چەكی ئەتۆمی.

ئەو رۆژنامە ئەوەشی بلآو كردۆتەوە كە چەكی ئاسمانی ئەڵمانیا بەشداریی لە مانۆڕەكەدا كردووە بە پۆڵێك فڕۆكە و لە ناویاندا بەكارهێنانی فڕۆكەی موشەكهاوێژی  " Panavia Tornado ".

بە پێی سەرچاوەی هەواڵەكە كە ئاژانسی "نۆڤستییە" ئەمریكا بۆمبی ئەتۆمی لە جۆرێ "B61" لە ناو خاكی ئەڵمانیادا داناوە.

د.ح
 

 


AM:10:37:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو