نهوهی نوێ داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات
وێستگه نیوز ـ
جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان بە دەستدرێژیی و هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانن.
هاوکات وتوشیانە، "روومان لە حکومەت و پەرلەمانە، بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشهاتە نوێیەدا بکەن".
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "پێویستە هێز و لایەنەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی نیشتیمانیانەی بوێرانە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە لانی کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.
AM:11:43:10/10/2019
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت