شاسوار عه‌بدولواحید: ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابین ده‌كه‌ین
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابین ده‌كه‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له میانی به‌رنامه‌ی تاووتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت كه ناتوانن به پاشه‌كه‌وتیشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن یان گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه یان ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌ی زۆری ئه‌م میلله‌ته ده‌دزرێت كه ئه‌م جۆره خیتابانه ده‌ده‌ن".
شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "مه‌نتیق چییه له ئێستادا به‌س نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه خۆیان ده‌ڵێن 300 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ڵێن، 350 هه‌زار به‌رمیله، ته‌نها 300 هه‌زار به‌رمیله‌كه مانگانه ته‌قریبه‌ن بایی 450 ملیۆن دۆلاره گه‌ر به‌رمیلی به 50 دۆلاریش بفرۆشرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ته‌نها داهاتی ناوخۆ 200 ملیۆن دۆلاره جگه له‌م هه‌موو داهاتی پاڵاوگه و ئه‌م هه‌موو ته‌نكه‌ره نه‌وته كه ده‌ڕوات".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن جۆرێكه له‌وه‌ی ده‌زانن بۆیان ده‌چێته‌سه‌ر، حزبه‌كان هه‌موویان پێكه‌وه رێككه‌وتوون، یه‌كێتی و پارتی ده‌زانن حزبه‌كانی تریش لێیان قبوڵ ده‌كه‌ن و جۆرێكیش بێ منه‌تن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاند "ئه‌م قسه‌یه‌م هه‌ڵگرن بۆ مێژوو، نه‌وه‌ی نوێ رۆژێك له رۆژان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست نه‌ك به پاشه‌كه‌وت، به سیستمه‌كه‌ی جارانیش ده‌توانێت مووچه بدات".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌م نه‌وتی ئێستا ده‌یفرۆشن، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت 650 میلۆن دۆلاره، جاران هه‌موو مووچه كه پێویستمان بوو به سیستمی ته‌واویشه‌وه نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلارمان پێویست بوو".
شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌ك دنیا پاره‌ی تر هه‌یه ئێستا دیار نییه، به‌س داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان كه هه‌ندێك داهات هه‌یه یه‌كێتی و پارتی نایهێننه ناو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاره، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی په‌یوه‌ندی و نه‌وت و ئینته‌رنێت كه یه‌ك دنیا كۆمپانیای گه‌وره‌مان هه‌یه، داهاتیان زۆره، كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت به‌س له بانكی شیمال داهاتی مانگانه‌ی 40 ملیۆن دۆلاره، لانی كه‌م ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه داهاتی مانگانه‌یان 100 ملیۆن دۆلاره".
PM:08:13:07/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 53043
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت