نه‌وه‌ی نوێ ناوی سه‌رۆك لیسته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ناوی سه‌رۆك لیسته‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.
رابون مه‌عروف سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێیه له شاری هه‌ولێر، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێیه له شاری سلێمانی، كامه‌ران به‌رواری سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێیه له شاری دهۆك.
كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 15-2-2018 دوا واده بوو بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه بڕیاری رۆژی 12-5-2018 ئه‌نجام بدرێت.
PM:12:09:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 19771
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت