ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17/6/2019 مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته سلێمانی.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد‌و له‌گه‌ڵ شاندی دانوستاندنی یه‌كێتی كۆبۆوه.
شاندەکەی مەسروور بارزانی پێکهاتوون لە هێمن هەورامی، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەهاب و ئومێد خۆشناو.
شاندەکەی یەکێتیش پێکهاتوون لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵا، لەتیف شێخ عومەر، عەدنان حەمەی مینا و لاهور شێخ جەنگی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و پاشان بۆ نانی نیوه‌رۆ لای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست خوان ده‌بێت و پاشان سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته ده‌كات و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه.
مه‌سرو بارزانی له 12/6/2019 له‌لایه‌ن نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
وێستگه نیوز زانیویه‌تی كه پێناچێت ئه‌مرۆ ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان بدرێته مه‌سرور بارزانی چونكه هیچ كام له‌و حزبانه كاندیده‌كانیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، ده‌بێت یه‌كێتی و گۆڕان ناوی كاندیده‌كانیان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت یه‌كلا بكه‌نه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه رووی نه‌داوه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌ردانی یه‌كه‌می مه‌سرور بارزانی بۆ سلێمانی وه‌ك كه‌سێكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێی سه‌وز نه‌بێت چونكه یەکێتی پێشکەشکردنی کاندیدەکانی بەستووەتەوە بە بابەتی پۆستی پارێزگاری کەرکووک. ئه‌مه له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهدهكان كه كێشه‌ی كه‌ركوك نه‌به‌سترێته‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه ده‌بوو سیڤییه‌كانیان پێشكه‌ش راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن، تاوه‌كو ئێستا كاندیده‌كانیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی جڤات تاوه‌كو ئێستا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامنه‌داوه.
AM:11:02:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوهتهوه