هه‌سه‌ده‌ ئۆپەراسیۆنی ئاینده‌ی دیاری كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌ركی داهاتوویان رزگاكردنی ئیدلب و عه‌فرینه‌.

لیوای باكووری دیموكراتیك كه‌ گروپێكی ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌یه‌ و سنوری چالاكیه‌كانی له‌ پارێزگای حه‌له‌ب و ئیدلبه‌ رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی ئامانج و ئه‌ركی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ دوای رزگاركردنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ داعش، له‌ چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ئیدلب و عه‌فرین ئامانجی هێزه‌كانیانه‌.
 
لیوای باكوری دیموكراتیك ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ عومه‌ر ئیدلبی فه‌رمانده‌ی لیوای باكور كه‌ له‌ قۆناغی داهاتووی كاری هه‌سه‌ده‌ دایه‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی عه‌فرین و ئیدلب ده‌ست پێ بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە کە 23 ئازاری‌ 2019 ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رزگاركردنی باغۆز و سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعش راگەیاند.

هــ. ر


PM:12:01:25/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو