هەسەدە داواکاریەکی ئەمریکای سەبارەت بە چونەناوەوەی هێزێکی تورکیا بۆ ناو سوریا رەتکردەوە

‌ژمارەیەک لە هێزەکانی هەسەدە

وێستگە نیوز ـ
بەرپرسێکی باڵای هەسەدە ئاشکرایکرد، ئەمریکا داوای لێکردوون رێگا بەهێزێکی سوپای توکیا بدرێت بێتە ناو سوریاوە، بەڵام هەسەدە ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسێکی هێزەکانی سوریای دیموکرای (هەسەدە) ئاشکرایکرد، ئەمریکا داوای لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوا و هەسەدە کردووە کە رێگا بدرێت هێزێکی سەر بە سوپای تورکیا بێتە ناو خاکی سوریاوە و لەسەر سنوری تورکیاو سوریا جێگیرببن.

ئەو بەرپرسەی هەسەدە ئەوەشی خستووتەروو، ئەمریکا داوای کردووە هێزێکی سەر بە سوپای توکیا بەدرێژایی سنوری رۆژهەڵاتی فورات تا سنوری عیراق جێگیر بکرێت.

بەڵام هەسەدە بوونی هێزێکی تورکیا لەسەر خاکی سوریا و نزیک ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بە کێشیەکی گەورە دەزانێت، بەروونی بە هێزەکانی ئەمریکا وتووە و ئەو داوکارییەی رەتده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا بەردوامە لەسەر ناردنی هێزی سەبازی زیاتر بۆ سنورەکانی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان و هەرەشەی هێرشکردن دەکات، هێزەکانی هەسەدە جەختدەکەنەوە لەوەی رووبەرووی هەر هێرشێک دەبنەوە کە بکرێتەسەر ناچەکانی ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەرێوبەری لە رۆژئاوای کوردستان.


PM:10:01:16/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو