لاهور شێخ جه‌نگی: یەکێتی داوای هیچ پۆست و وه‌زاره‌تێكی نه‌كردووه‌

‌لاهور شێخ جەنگی

وێستگه‌ نیوز ـ

لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری له‌سه‌ر پشكی حزبه‌كه‌ی له‌ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، یه‌كێتی داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردووه‌.

لاهور شێخ جەنگی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لەمیانەی دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ گەلی كوردستان لەپەراوێزی شەشەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند: یەكێتی داوای هیچ پۆست و وەزارەتێكی نەكردووە،

وتیشی: "دەمانەوێت داهاتی هەرێم بەیەكسانی بەسەر شارەكاندا دابەش بكرێت".

له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی، لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "ره‌نگه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئێمه‌ و پارتی ئاشكرا بكرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌ گشتگیره‌و ته‌نیا بۆ یه‌كێتی نییه‌، به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌، بۆ راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز و دابه‌شكردنی داهاتی وڵاته‌ به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستاندا".

روونیشیكرده‌وه‌: لیژنه‌یه‌ك له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی پێكهێنراوه‌ بۆ چاودێری كردنی جێبه‌جێكردنی ده‌چه‌كانی ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی وت: "تا ئێستا داوای هیچ پۆستێكمان له‌ پارتی نه‌كردووه‌، چونكه‌ پۆست به‌لامانه‌وه‌ گرنگ نییه‌، ئه‌گه‌ر 10 وه‌زاره‌تیشمان هه‌بێت به‌ڵام رێككه‌وتنی سیاسیمان نه‌بوایه‌ نه‌مانده‌توانی كاره‌كان وه‌ك خۆیان بكه‌ین".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 4ی ئازاری 2019، دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای هه‌ردوو لا، سه‌ره‌نجام پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان واژوو كرد و رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان واژوو كرا.

لە لايەكي ديكەوە به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز، كه‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانه‌وه‌ زانیویه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ پارتیدا رێككه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م پۆستانه‌ بۆ ئه‌و بێت.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ كشتووكاڵ

وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌

وه‌زارتی‌ پێشمه‌رگه‌

وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان

فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌

هــ. ر


PM:05:59:06/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 9492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو