وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریدا نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمایی له هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه
هەڵەبجە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیای له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان ده‌توانن سودی لێببینن.
له نووسراوێكدا كه ئیمزای د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی شه‌شه‌می یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیارماندا به‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "بڕیاری كردنه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بووه".
هه‌ر له‌و نووسراوه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیدا كه دوێنێ 25ی شوباتی 2019 ده‌رچوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هــ. ر
AM:11:17:26/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت