چاره‌نوسی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ستگیركرابوون یه‌كلاكرایه‌وه
بەرزکردنەوەی وێنەکەی سەدام لە زانکۆی ئەنبار
وێستگه نیوزـ
ئه‌و سێ خوێندكاره‌ی له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆی ئه‌نبار وێنه‌ی سه‌دام حسێنان به‌رزكرده‌وه، دوای چەند مانگێک له ده‌ستگیركردنیان ئازاد كران.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی شوباتی 2019، ئه‌و سێ خوێندكاره ئازاد كران كه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌دام حسێن له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆی ئه‌نباردا ده‌ستگیركرابوون.
وێنه‌كه‌ی
سه‌دام له رۆژی 24ی كانونی یه‌كه‌می 2018، به ره‌نگی ره‌ش له‌سه‌ر ره‌نگی سپی كێشرابوو و ده‌یان خوێندكار له ده‌وری ئه‌و كه‌سه كۆبوبوونه‌وه كه هه‌ڵیگرتبوو.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گۆرانی و سرودی نیشتمانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس لێده‌درا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە به‌زركردنه‌وه‌ی وێنه و دروشمی سه‌ركرده‌كانی رژێمی پێشووی عیراق نایاساییە و به بره‌ودان به "حزبی به‌عس"ی قه‌ده‌غه‌كراو له عیراق داده‌نرێت.
دواتر
زانكۆی ئه‌نبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌ت بووه به یادی دامه‌زراندنی زانكۆ، ئاشکراشیکردوە کە وێنه‌كه‌ش پێشتر كێشراوه و ئاماده‌كاریی بۆ کراوه و بە نهێنی هێنراوەتە ناو زانکۆ، رونیشی کردوەتەوە کە وێنەکە بەجۆرێک لەسەر تەختێکی سپی کێشراوە كه له‌پێشدا هیچ ده‌رناكه‌وێت، بەڵام دواتر بە مادده‌یه‌كی دیاریكراو کە لێ ده‌درێت، ئینجا وێنەکە دەردەکەوێت.
PM:06:38:25/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت