سه‌نته‌ری میترۆ پشتیوانی له داخوازی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات
رۆژنامەنووسان بە یاسای سزادانی عیراقی سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌ت گره‌نتی ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن و هه‌ر كهسو لایه‌نێكیش له‌سه‌ر "تاوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه" كێشه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و دامه‌زراوه‌كانی میدیا هه‌یه به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی كێشه‌كه یه‌كلابكرێته‌وه‌و په‌نا بۆ یاسای تر نه‌برێت.
ئاڤان جاف، نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌لێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌كاتی لادان و تاوان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كارمه‌ندی بواری گشتی یاسا رێگه‌ی داوه ئه‌و كارانه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت، بۆیه باشتره له‌بری سانسۆر و رێوشوێنه یاساییه‌كان ئه‌و كه‌سانه رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه هه‌ڵبژێرن، با به‌رپرسانی حكومی و حزبی ره‌خنه قبوڵ بكه‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان لێی بڕوانن.
وتیشی: "لاریمان نییه په‌نا بۆ یاسا ببرێت به‌ڵام یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی، بۆیه پشتیوانی له رۆژنامه‌نووس ئه‌رشه‌د شوانی ده‌كه‌ین و ئه‌و كهمپینهیش به كه‌مپینی خۆمانی ده‌زانین".
كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس كه‌مپینێكیان سه‌باره‌ت به به‌رگری له مافی ئه‌رشه‌د شوانی راگه‌یاندوه‌و داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، سه‌نته‌ری میترۆ، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كوردستان، كردوه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له كاتێكدا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سه‌نته‌ری میتڕۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان ئاماری پێشێلكارییه‌كانی ساڵی 2018ی دژ به رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه كه زیاد له 349 پێشێلكاری جیاواز دژ به رۆژنامه‌نووسان تۆمار كراون و لایه‌نی په‌یوه‌نداریش هیچ رێوشوێنێكی به‌رانبه‌ر به سه‌رپێچیكاران له‌سه‌ر مافی رۆژنامه‌نووسان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌و ئاماره ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بكهرو ئه‌نجامده‌رانی.
سێ رۆژ پێش ئێستاش هاوپیشه‌مان رێبوار كاكه‌یی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی، ده‌ستگیر كرا و پاشان به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، رۆژی 21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، پسووله‌ی ئاگادار كردنه‌وه بۆ هاوپیشه‌مان رۆژنامه‌نووس ئه‌رشه‌د شوانی په‌یامنێری كه‌ناڵی وار تی ڤی/ نووسینگه‌ی هه‌ولێر، نێردراوه‌و سكاڵای به پێی یاسای سزادانی عیراقی له‌سه‌ر بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی له دژ تۆمار كراوه.
ئێمه لێره‌وه وه‌ك رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرانی كه‌ناڵ و میدیاكانی كوردستان و نووسینگه‌ی كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی بیانی له كوردستان، كه‌مپین دژ به‌و پێشێلكارییانه‌ی دژ به رۆژنامه‌نووسان راده‌گه‌یه‌نین، داوا له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و دادگا و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین و به بیریان ده‌هێنینه‌وه كه پێویسته هه‌ر سكاڵایه‌ك كه له‌سه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی میدیایی، تۆمار بكرێت، ده‌بێت له‌ژێر رۆشنایی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007ی رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ری بێت له كوردستان، نه‌ك یاسای سزادانی عیراقی و هه‌ر یاسایه‌كی تری كارپێكراو له كوردستان.
له كاتێكدا ئه‌و داواكارییه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، پێشتریش چه‌ندانجاری تر، هه‌مان داواكاری له دادگاكان و دادوه‌ران كراوه كه له سكاڵاكانی دژ به رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر بابه‌تی میدیایی ده‌بێت كار به‌و یاسایه بكرێت.
لێره‌دا به ده‌رفه‌تی ده‌زانین كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه بێده‌نگ نه‌بێت، ئالیه‌تێك له‌نێوان سه‌ندیكا و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یان دادگاكانی كوردستان رێك بخرێت، سكاڵاكان به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان بێت.
به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و لیژنه‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێین به ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ڵسن له چاره‌سه‌ركردن و بنه‌بڕكردنی چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی تۆماركرنی سكاڵا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به یاسای سزادانی عیراقی.
هــ. ر
AM:11:44:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت