زاهیر جه‌لال روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی شارا ده‌دات
وێستگه نیوز –
هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پرسیار و پڕۆگرامه‌كه‌ی شارا ده‌دات كه زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی هێنا و رایگه‌یاند كه "چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرسیارێك ئه‌و خه‌ڵكه‌ی وروژاندووه و سه‌رقاڵی كردوون به شت له‌سه‌ر نووسین و وتووێژێكی زۆر له‌سه‌ری".
زاهیر جه‌لال ده‌ڵێت: "ئه‌و پرسیاره‌ی كه له به‌رنامه‌ی شار له من كرا كه پێیوتم ئایا حه‌زده‌كه‌یت باڵات به‌رزتر بێت، منیش راشكاوانه وه‌ڵاممدایه‌وه و پێموت من باڵام ئاوا جوانه و بچمه ئاسمان هه‌ر زاهیرم".
ئاشكراشیكرد كه "پێش پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه به شارم وت كه هه‌ندێ قسه‌ی ناو خه‌ڵك هه‌یه، ره‌خنه هه‌یه، من پێتده‌ڵێم به رۆحێكی هونه‌ری لێم وه‌رده‌گری، من پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی تۆم ده‌وێت، وتی: به‌ڵێ حه‌ز ده‌كه‌م پێمبڵێیت".
ئه‌و هونه‌مه‌نده باسی له‌وه كرد كه "به شارام وت یه‌كه‌م (ئم) زۆر به‌كارمه‌هێنه، دووه‌م زۆر پێمه‌كه‌نه، سێیه‌م پرسیاری موحریج له هونه‌رمه‌ند مه‌كه كه ئه‌و كه‌سه نه‌توانێت وه‌ڵامت بداته‌وه، به‌ڵام توانای ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه و ئه‌و پرسیاره‌ی له من كرد".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا زاهیر جه‌لال ده‌ڵێت: "هیوادارم شاراخان توانستی زیاد بكات، زانست و زانیاری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده‌كان زیاد بكات با وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی سه‌ڵاح داوده و من روویدا، سێ باره نه‌بێته‌وه".
پرۆگرامی شارا یه‌كێكه له پرۆگرامه‌كانی كه‌ناڵی كوردماكس شۆ كه تیایدا میوانداری هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كرێت و پرسیاری تایبه‌ت له باره‌ی ژیانیان ده‌كرێت، و پێشتریش له هه‌مان پرۆگرام كه بۆ كوڕی هونه‌رمه‌ندێك سازكرابوو به‌هۆی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌م خانمه پێشكه‌شكاره له میوانه‌كه‌ی كرد توشی ڕه‌خنه بوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
PM:08:33:27/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 101812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت