رای‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان

‌ئایدن مه‌عروف

وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ره‌وشی‌ هه‌رێم هێور بكرێته‌وه‌ و تۆماری‌ ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌ و دواتر هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێن.

ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانن له‌ كاتی‌ خۆیدا وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ و خۆیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كردووه‌.

ناوبراو وتی‌: "ده‌بێت له‌ رووی‌ سیاسی‌ و په‌یوه‌ندی‌ لایه‌نه‌كان ره‌وشه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌، پاشانیش تۆماری‌ ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا په‌له‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت، له‌وه‌ ده‌ترسن ساخته‌كاری‌ بكرێت".

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ مانگی‌ نیساندا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا یه‌كێتی‌ ره‌زامه‌ندی‌ بۆ ئه‌و واده‌یه‌ نیشان نه‌داوه‌.

هــ. ر


AM:11:44:08/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 5778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو