سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه هۆشداری له ساخته‌كاری له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات
فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری له ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆمسیۆن پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه له ناوی ساخته و دووباره و مردووان.
د.شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی پێنج حزبه‌كه‌ی كوردستان پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه له ناوی ساخته و دووباره و مردووان و كوردانی باكوور و رۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات.
د.شوان قه‌ڵادزێی هۆشداری دا و وتی "نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه به‌شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ساخته‌كردن دووباره ببێته‌وه و به‌رده‌وام بێت چ له‌ڕۆژی ده‌نگدان، یاخود له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌هۆڵه‌كانی شاره‌كان".
وتیشی: "ئه‌مجاره كۆمسیۆن به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان له‌سه‌رشانه، چونكه وه‌كو پێشتر نییه ته‌نها دوو حزبی ده‌سه‌لاتدار ئیداره‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بكات".
قه‌ڵادزێی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زۆرینه‌ی نۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنیش واژوی مهرسومهكانی بارزانی‌یان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كه له‌كاتی خۆیاندا ئه‌نجام بدرێت، كه‌واته ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆمسیۆنیشه تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكاته‌وه و رێگه نه‌دات له‌وه زیاتر كوردستان به ساخته‌كردن ناشیرینتر بكرێت".
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم و رۆژی 1-11-2017یش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێن.
PM:01:18:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6786
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت