كاره‌بای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان لە هەندێک کەس ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی ئەوانەوە داوای پارەیان لێدەکەن بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محاویلەکان.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، کارەبای سلێمانی دەڵێت: "هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ناوی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با، پاره له هاوڵاتیان كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ چاكسازی تۆڕی كاره‌با و محه‌ویله‌كان".
راشیگەیاندووە: "ئه‌وه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی كاره‌باوه نیه، به‌فه‌رمیش ده‌زگانی پۆلیس و ئاسایشمان له‌و حاڵه‌تانه ئاگاداركردووەته‌وه، به‌وپێیه‌ی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی و محا‌ویله‌كان ئه‌ركی ئێمه‌یه وه‌ك لایه‌نی كاره‌با بێ به‌رامبه‌ر چاك بكرێن".
داواش لە هاوڵاتیان دەکات هه‌ركه‌سێك داوای كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كرد بۆ كێشه‌كانی كاره‌با، ڕاسته‌وخۆ ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هــ. ر
AM:11:14:07/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 6880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت