وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن كه حوسییه شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌نعا-ی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشوی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه كه به كوژرانی ئه‌و سه‌رۆكه، "قه‌یران"ی سه‌نعا كۆتایی هاتووه، هاوكات میدیاكانی سه‌ربه حوسییه‌كان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ته‌رمێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه كه كوژراوه‌كه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، حوسییەکان خانوەکەی عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەنیان لە سەنعا تەقاندەوە و، میدیاکانی ئێرانیش رایانگەیاند، عەلی عەبدوڵا ساڵح لەلایەن حوسییەکانەوە کوژرا.
ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكرده‌وه: " عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆک كۆماری پێشووی یەمەن لە کاتی هەڵاتنی لە سەنعای پایتەختی کوژراوە"، باسی له‌وه‌شكردبوو كه لەگەڵ عەلی عەبدڵا ساڵح دا عارف زوکا جێگری و یاسر غەوازی ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی یەمەن کوژراون.
چەند رۆژێکە شەڕ لە سەنعا دەستیپێکردووەتەوە و حوسییەکان بەشی زۆری بارەگا و فەرمانگە حکومییەکانیان کۆنترۆڵکردووە.
ر.ع
PM:03:34:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4762
جار خوێنراوهتهوه