هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین بینای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا گرت
وێستگه نیوز -
هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌كداره حوسییهكاندا پێكدا هه‌ڵپژان و توانییان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین بینای گرنگی سه‌نعای پایته‌ختدا بگرن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن و چه‌كداره حوسییه‌كان له سه‌نعای پایته‌خت روویدا.
كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح توانیویانه بینای سه‌رۆكایه‌تی وڵات و وه‌زاره‌تی به‌رگری و بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌نعای پایته‌خت كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هاوكات هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح توانیویانهدهست به‌سه‌ر بینای ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تدا بگرن.
هاوكات به‌یانی ئه‌مڕۆ حزبی كۆنگره‌ی میلـلـی كه له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت داوای له عه‌شیره‌ته‌كان و هاوڵاتیانی یه‌مه‌ن كرد رووبه‌ڕووی چه‌كداره حوسییه‌كان ببنه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشییه‌كانی یه‌مه‌ن له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و چه‌كداره حوسییهكاندا ده‌یان كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
PM:12:58:02/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3590
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت