په‌رله‌مان هۆشداریی ده‌دات له زیاتر دواخستنی دانووستاندنه‌كانی هەولێر و به‌غدا
وێستگه نیوز – په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا هه‌ڕه‌شه و هه‌نگاوی یه‌كلایه‌نانه ده‌بینرێت، هۆشداریش ده‌دات له زیاتر دواخستنی دانووستاندنه‌كان و ئه‌و شێوازی هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "هه‌روه‌ك ئاشكرایه رۆژی 14/11/2017 ، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ورووژاند كه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به پێویستی ده‌زانێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له زمانی هه‌ڕه‌شه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌رچی زووه ده‌رفه‌تی دانووستاندنی راشكاوانه بڕه‌خسێندرێت و حكومه‌تی فیدڕالی دووربكه‌وێته‌وه له راگه‌یه‌ندراوی میدیایی و راڤه‌كردنی تاكلایه‌نانه‌ی مادده ده‌ستوورییه‌كان به‌بێ وه‌رگرتنی راو سه‌رنجی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و راگه‌یه‌ندراو و لێدوانه فه‌ڕمییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان كراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ئه‌مه‌ش ئاماده‌ییه‌كی روون و ئاشكرای هه‌رێمی كوردستانه و په‌رله‌مانی كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوی رۆژی 13/11/2017 ، ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌رچی زووتر ده‌ستپێكردنی دانووستاندنه‌كان دووپاتكردۆته‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له هه‌ر هه‌نگاو و رێكارێك ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گونجاوی ده‌زانێت و سه‌ر پشكی كردووه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌لی كوردستان و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "وه‌ك له به‌شێكی لێدوانه‌كانی رۆژی 14/11/2017ی به‌ڕێز عه‌بادی-دا ده‌بیندرێت زمانی هه‌ره‌شه و هه‌نگاوی یه‌كلایه‌نانه گومان ده‌خاته سه‌ر نییه‌تی فه‌ڕمیی حكومه‌تی عێراقی فیدڕال و هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی ئێستا كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانه".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌مڕووه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداریی ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ین له زیاتر دواخستنی دانووستاندنه‌كان و ئه‌و شێوازی هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌وه‌ی خزمه‌ت به دۆخه‌كه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ناكات".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بنه‌مای لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ته‌نها دانووستاندنه به‌شێوازێكی دۆستانه‌و و راشكاوانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌وه‌ك تاكلایه‌نانه بڕیاردان".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆیه پێویست بوو حكومه‌تی فیدڕالی له به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ئه‌رێنیی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له رۆژی 14/11/2017، به‌ڕوونی و نووسراوی فه‌ڕمی له راگه‌یه‌ندراوی خۆیدا بڵاوكرده‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیریی كرد هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیی تریان هه‌بوایه و ده‌رگا بۆ دانووستاندنه‌كان واڵابكرابایه كه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به سه‌ره‌وه‌ریی یاسا و پاراستنی ده‌ستوور ده‌كات".
له كۆتاییدا..په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كه له ده‌ستووری عیراقدا هاتوون روون و ره‌وایه و داكۆكییان لێده‌كه‌ین و پێویسته پارێزراوبن. هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانیش كه له رابردوودا ئه‌نجام دراون له نێوان هه‌ردوولادا به‌گشتی ببنه بنه‌مای دانووستاندنێكی به‌رهه‌مدار، به پێچه‌وانه‌وه هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه له رۆژی 13/11/017 ، بژارده‌ی كشانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق كراوه‌یه و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌به‌ری كۆده‌نگیی بۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق ده‌رفه‌تی دانووستاندن و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش نه‌دات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".
PM:05:19:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت