عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: داهاتی نه‌وت و ناوخۆ 262 ملیۆن دۆلاری زیاتره له مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت
عه‌لی حه‌مه ساڵح
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه داهاتی نه‌وت و ناوخۆ 262 ملیۆن دۆلاری زیاتره له مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه"بۆ ئه‌وانه‌ی به‌بێ بیركردنه‌وه پشتیوانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره ده‌كه‌ن، مانگی پێشوو چه‌ند نه‌وت فرۆشراوه‌و به‌كێ فرۆشراوه و كه‌ی باركراوه. زۆرترینی به كۆمپانیای ئیسرائیل فرۆشراوه كه 4 ملیۆن 300 هه‌زار به‌رمیله و دواتر كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی".
عه‌لی حه‌مه ساڵح كه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕانه ده‌ڵێت: "18 ملیۆن و 618 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له مانگی پێشوو به‌ڕێگای بۆری رۆشتووه و فرۆشراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌رمیلی به 51.6 دۆلار بووه و هه‌ر به‌رمیلێك 40 دۆلاری ماوه‌ته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ته‌نیا داهاتی نه‌وتی بۆری 744 ملیۆن دۆلاره‌و به‌شی مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌كات و 44 ملیۆن دۆلاری ده‌مێنێته‌وه و پاره‌كه‌ش چووه‌ته هالك بانكی توركی".
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "جگه له نه‌وتی شێخان كه 40 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه و داهاتی مانگێكی 48 ملیۆن دۆلاره و داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆش 170 ملیۆن دۆلاره و به‌زیاده‌وه ئه‌م پاره‌یه به‌شی موچه ده‌كات و به‌مه‌ش داهاتی نه‌وت و ناوخۆ 262 ملیۆن دۆلاری زیاتره له مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت".
PM:06:59:05/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6923
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت