به‌رنامه‌كه‌ی راگرت
نێرگز قادر.. لە کەناڵی ئاسمانی کەرکوک
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوكی راگرتووه، تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رقاڵی خۆی به تاقیكردنه‌وه‌كان و گۆڕانكاری له ستۆدیۆی به‌رنامه‌كه‌دا.
نێرگز به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "به‌هۆی گۆڕانكاری كردن له ستۆدیۆی به‌رنامه‌كه‌و سه‌رقاڵیم به تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوكم راگرت".
وتیشی: "دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان و گۆڕانكاری له ستۆدیۆی به‌رنامه‌كه، به شێوازێكی نوێیوه دێینه‌وه خزمه‌تی بینه‌رانمان".
باسی له‌وه‌شكرد: به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كرێت و چه‌ندین میوانی بانگ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژیانی هاوڵاتییان بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو: ته‌نیا به‌رنامه‌ی ژیان له لادێ پێكه‌ش ده‌كات كه دوو هه‌فته جارێك له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
نێرگز قادر، له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2010 له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات و پێشكه‌شكاری هه‌واڵی سیاسی و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك و ژیان له لادێ-یه.
AM:10:35:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت